
ئایا بۆ داخوازینامەی مۆڵەتی مانەوەکەت تۆ ڕەفزت وەرگرتووە؟ کێشەی مانەوە [ئیقامەت] هەیە یان مەترسی ئەوەت هەیە کە لە نەرویج دەرکرێیت؟
کۆمپانیایی پارێزەرانی سولاند لە یاسای بێگانەکاندا شارەزاییەکی تایبەتمەندانەی هەیە. ئێمە یارمەتی ئەو دوسێیانە دەدەین کە لەلایان بەڕیوەبەرایەتی کاروباری بێگانەکانەوە (UDI) یان ئەنجومەنی تێهەڵچوونەوەی شکایەتنامەی بێگانەکان (UNE) وە بۆ هەڵسەنگاندن چاویانلێدەکرێت و، یارمەتی گەیاندنی ئەو جۆرە دوسێی بێگانانە دەدەین بە دادگا.
پۆ هەڵسەنگاندنی دوسییەکەت بێ هیچ پابەندبوونێک [ئارەزوومەندانە] پەیوەندیمان پێوەبکە. لە هەندێ دوسییەی دیاریکراوی بێگانەکاندا تۆ بەبی بەرابەر مافی یارمەتی یاسایت هەیە. ئێمە دەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ ئەوەبکەین ئایا دوسییەکەی تۆش یەکێکە لەوانەی کە ئەو یارمەتییە یاساییانە دەیگرێتەوە.
نموونەی ئەو دوسێیانەی کە ئێمە دتوانین تێیاندا یارمەتیت بدەین ئەمانەن:
ـ پەناهەندەیی
ـ دەرکردن، معامەلە وەستان و لێ سەندنەوە (لێ سەندنەوەی مانەوە [ئیقامە] یان [لێ وەرگرتنەوە] و پوچەڵکردنەوەی بەرکاری [مەفعولی] مانەوە [ئیقامە].
ـ ڤیزە
ـ ڕەگەزنامە و بێ وڵاتی (مەبەست ئەوەیە کە هیچ وڵاتێک ناخوازێ شناسنامە یان بەهیچ شێوەیەک کۆمەکی ئەو کەسە بکات)
یاسای بەیەکگەیاندنەوەی ئەندامانی خێزان
ـ مۆڵەتی کارکردن
ـ مافی مانەوە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتانی پەیمانی EØS و ئەندامانی خێزان
ـ بەڵگەنامەی سەفەر و پاسپۆرتی بێگانە